فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی هەرێم دەکەن


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین شوێنی لە ناوچە سنوریەكانی باشوری كوردستان لە ھەرێمی سیدەكان بۆردومان كرد.

ئاژانسی فورات نیوز-ی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیای ھەریەك لە ناوچەکانی خواكورك و بێسنۆك و مارەمەڵا و كەندەگەری-یان بۆردومانکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆردومانەکە زیانی بە چەندین دۆنم زەویی هاوڵاتییان و سروشتی ناوچەکە گەیاندوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی لە ئێستاشدا بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان و بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوەو فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكه.



AM:09:52:24/03/2019