فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان كرد

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری برادۆستیان لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان بۆردوومان كرد و زیانی زۆر بە ژینگە و كوێستانەكانی سنوورەكە كەوتووە.

بەگوێرەی زانیاریەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ھەریەك لە خواكوڕك و بێسنۆك و مارەمەلایان كردە ئامانج، كە ناوچەی كوێستانین و بە هۆی بۆردوومانەوە زیان بەر ژینگەی سنوورەكە كەوتووە.

هەر بە گوێرەی زانیاریەكان تا پێشنیوەڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەردەوام بەسەر ئاسمانی سنوورەكەدا سوڕاونەتەوە.

ناحیەی سیدەكان لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارۆچكەی سۆرانە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ١٤٤ كیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە.



PM:02:58:24/03/2019