نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، ھۆشداری لە ئه‌گه‌ری روودانی كارەساتێكی دیكە لە موسڵ دەدات.
لە راگەیەنراوێكدا نوسینگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە پردی سوێس لە سەر روباری خەوسەر لە بەشی رۆژھەڵاتی شارەكە، مەترسی رووخانی ھەیە و لایەكی پردەكە لە شوێنی خۆی ترازاوە، داواشكراوە دەستبەجێ ھاتوچۆی ئۆتۆمۆبیل بەسەر پردەكەدا قەدەغەبكرێت.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداریدا، هه‌ندێك پردی شاری مووسڵ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ر چركه‌ساتێكدا بڕووخێن.
دووبه‌ردانی دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته پشكنینێكی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی شاری مووسڵ بكرێت، به تایبه‌ت ئه‌و پردانه‌ی له شوێنه‌كانیان ترازاون، كه به‌شێكی ئه‌و پردانه هه‌ڕشه‌ی ئه‌وه‌یان له سه‌ره، له هه‌ر چركه‌ساتێكدا بێت بڕووخێن، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پایه‌ی پرده‌كان به‌هۆی بارانه به خوڕه‌كانی ئه‌م دواییه رووخاون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كێشی ئۆتۆمۆبیله بارهه‌ڵگره‌كان كه به سه‌ر پرده‌كانی مووسڵدا هامشۆ ده‌كه‌ن، زۆر له توانای پرده‌كان زیاتره، به تایبه‌ت پرده ئاسنینه‌كان، كه ده‌كرێت به هۆی كێشی زیاده‌وه بڕوخێن.
دووبه‌ردانی وتیشی: دوای كاره‌ساتی به‌له‌مه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، موسڵ به‌رگه‌ی كاره‌ساتی زیاتر ناگرێت، بۆیه پێویسته چاودێری و به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌و پارێزگایه چڕتر بكرێته‌وه و پرده‌كانیش نوێبكرێنه‌وه نه‌ك پارچه پارچه نۆژه‌ن بكردنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای رووداوی نغرۆبوونی كه‌شتییه‌ك له 21ی ئه‌م مانگه، كه بووه هۆی خنكانی زیاتر له 100 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یانی دیكه، ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران له كاره‌كانیان دوورخستنه‌وه.