پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتباریێکی راگەیاند، کە دوانیان ئۆتۆمبێلی گەشتیارێکیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە رایەگەیدنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان پێشینەی دزینی ئۆتۆمبێلی هەیە و پێشتریش چەند ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای لە هاوڵاتیان دزیوە و لەلایەن پۆلیسەوە داواکراوە.
راشیگەیاند، دوای ئەوەی کە هاوڵاتییەکە سکاڵای تۆمارکرد هێزەکانی پۆلیس توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیربکەن، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری داوەر بەندن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش تۆمەتباری دیکەیان دەستگیرکردوە کە دزیان لە چەند سۆپەرمارکێتێک کردوە و چەند ماتۆڕسکیلێکی هاووڵاتیانیان دزیوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، کە هاوکات لەگەڕەکی ئازادی دوو کەسیان دەستگیرکردوە کە سێ ملیۆن دینار و پارچەیەک چەکییان بردبوو لە ماڵەکە.