کۆمسای: سوڵتان هەر خۆم دەبم

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمسای باسوە دەکات کە یەکەم کەسە جۆرە ستایلێکی داهێناوەو سوڵتان هەر خۆی دەبێت.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام کۆمسای نوسیویەتی"خۆم بە یەکەم هونەرمەندی کچ دەزانم کە خاوەن ئەم ستایلەم و هێزی ئەوەم هەیە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لایڤ میوزیک بکەم بە هەموو ستایلێکی میوزیک، ئەمەش بەبۆنەی ئەزمون و فێربونی چەندین ساڵی میوزیک و ژەنیاریە، نەک رێکلام و برادەرایەتی".

دەشڵێت" تا ئەمڕۆ لەسەر پێی خۆم بوم و بەردەوام دەبم، نیشانمدا گۆرانی هەڵپەڕکێ و ستەیج تەنیا تایبەت بە پیاو نییە، دەبم بە سومبلێک بۆ ئەوانی دیکە، خۆشحاڵم رێگام کردەوە بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕ بەدوای من گۆرانی هەڵپەڕکێ بڵێن و کۆپی ستایلەکەی من بکەن، چاوەڕوانی بەرهەمی نوێ بن، هەر خۆم سوڵتان دەبم".



PM:08:16:24/03/2019