کۆچبەرێکی کورد بەرلەوەی بگاتە ئەوروپا لەلایەن هاوڕێیەکیەوە لە تورکیا کوژرا

شەوی ڕابردوو لە وڵاتی توركیا، كۆچبەرێك لەلایەن هاوڕێیەکییەوە بە چەقۆ كوژراو، پۆلیسی تورکیاش لێکەوڵینەوەی لە روداوەکە دەستپێکردووە.
 
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێكی خەڵكی شاری سلێمانی بە ناوی (هۆشمەند خەبات محەمەد محمود) تەمەن 19 ساڵ لەلایەن هاورێیەکییەوە لە هۆتێلێكی شاری ئەدرنەی توركیا بە چەقۆ كوژراوە".

باوکی كوژراوەكە ئاماژەی بەوەکردووە، کە  ماوەی هەفتەیەكە كوڕەكەیان بەمەبەستی كۆچكردن رووی لە توركیا كردووە، بەڵام شەوی رابردوو لەگەڵ هاوڕێیەكیدا لە ناو ئەو هۆتێلەی لێی ماوەنەتەوە لە شاری ئەدرنەی توركیا دەبێتە شەڕو دەمەقاڵێیان وهاوڕێكەی چەند چەقۆیەكی لە كوڕەكەی داوە و بەوهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ءسیتادا پۆلیسی توركیا پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە و لەسەر رووداوەكەش دوو كەس دەستگیرکراون.

ئاری جەلال  سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئیستادا تەرمی كۆچبەرە كوردەكە لە پزیشكی دادوەری لە نەخۆشخانەی زانكۆ لە شاری ئەدرنەیە و دوای تەواو بوونی رێکارە یاساییەکان تەرمەكەی لەرێگەی فڕۆكەوە دەگەڕێندڕێتەوە بو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە ".


PM:08:49:24/03/2019