ڤیدیۆ.. چەندان ناوچە لە ئێران کەوتە ژێر ئاوەوە

لە ئێران بە تایبەتی لە ناوچەکانی پارێزگاکانی گۆلێستان و مازندەران و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران، کەوتونەتە بەر لافاو و کەوتنە ژێر ئاوەوە.

میدیاکانی ئێران بلاویان کردەوە ماوەی دوو رۆژە بارانی زۆر و لافاو لە بەشێکی ئێران دەستیپێکردووە و لە هەندێک شوێنیش پلەی گەرمی زۆر دابەزیووەو لە چەندان شوێن لافاوی گەورە دروستبوون.

بەگوێرەی ئەو میدیایانە بەشێکی زۆری دانیشتووانی شارەکانی ئەق قەلا و گۆمیشان لە پارێزگای گولێستان شوێنەکانیان جێهێشتووە و بە سەدان دوکان و ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشتووە.هەروەها شاری شیراز یەکێکە لەو شارانەی بێ زیان دەرنەچووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، تەنها لە شاری شیراز 11 کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کردووە یارمەتییەکانیان خێراتر بگەیەنەوە ئەو ناوچانەی لە ژێر مەترسیدان و دوای کۆبوونەوەی بە پەلەی حکوومەت دەکات.





PM:02:45:25/03/2019