بەوێنە .. پردی دەربەندی رانیە دوای بارانبارینی ئەمڕۆ

پردی دەربەندی رانییە کە قەڵادزێ و رانیە لەلایەک و، ناوچەی راپەرین بە گوندەکانی بن گردەوە دەبەستێتەوە، لە ئێستادا بەهۆی بارانبارنی دوو رۆژی رابردوەوەوە ئاستی ئاوەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

پردی دەربەند کە ناوچەیەکی ستراتیژی و گەشتیاری دەڤەری راپەڕینە، ٥١٣ مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، درێژیەکەی ۲۰۰مەترەو پانی پردەکە کە ئاسنیە ۱۰مەترە و پانی هاتوچۆی ئۆتۆمێلیش ۷مەتر و نیوە.

ئەو ئاوەی لەو دەڤەرە کۆدەبێتەوە دەڕژێتە بەنداوی دوکان بەرزی دیواری دەریاچەی دوکان ٥۱۱ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریا، واتا لەکاتی پڕبوونی دەریاچەی دوکانیشدا، دوو مەتری دەمێنێت ئاو بگاتە پردی دەربەند.
فۆتۆ: ئەمیر حسێن



PM:05:40:25/03/2019