مەترسی لەسەر داڕمانی پردێکی گەورە دەکرێت

مەترسی لەسەر پردی دەربەندی نێوان رانیەو قەڵادزە دەکرێت و تیمێکی ئەندازیاری ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا لە بەڕێوەبەرایەتی چاک کردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕینەوە: کە کۆپئیەکی دەست " سپی " کەوتووە تیایدا هاتووە"  دوابەدوای سەردانی مەیدانی تیمێکی هونەری لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ پردی دەربەند ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان بپارێزن لە نزیک بونەوەو وەستان لە لێواری ئەو شوێنەی کە داڕماوەو دیاریمان کردوە لە گابیۆنی لای ئەباتمێنتی ڕوی سەرسیانی پردەکە تاکو تیمەکانمان چارەسەری گونجاوی بۆدەکەن".

پردی دەربەند کە ناوچەیەکی ستراتیژی و گەشتیاری دەڤەری راپەڕینە، ٥١٣ مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، درێژیەکەی ۲۰۰مەترەو پانی پردەکە کە ئاسنیە ۱۰مەترە و پانی هاتوچۆی ئۆتۆمێلیش ۷مەتر و نیوە.

ئەو ئاوەی لەو دەڤەرە کۆدەبێتەوە دەڕژێتە بەنداوی دوکان بەرزی دیواری دەریاچەی دوکان ٥۱۱ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریا، واتا لەکاتی پڕبوونی دەریاچەی دوکانیشدا، دوو مەتری دەمێنێت ئاو بگاتە پردی دەربەند.



PM:07:15:25/03/2019