سوپای ئیسرائیل دوای هەڵدانی چەند موشەکێک كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆ تەلئەبیب جه‌نگی له دژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی راگه‌یاند.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سوپای به‌رگری ئیسرائیل لە تویتێکدا رایگه‌یاند، "له ئێستاوه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ته‌واوی پێگه‌كانی رێكخراوی حه‌ماسی تیرۆریست له سه‌رانسه‌ری كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكرد".
ئه‌دره‌عی ئەوەشی نووسیووە "له‌كاتێكدا حه‌ماس له جیاتی هه‌ڵبژاردنی رێگه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به خه‌ڵكی غه‌ززه بكات، رێگه‌ی تیرۆری هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئێمه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له بنكه و پێگه‌كانی حه‌ماس نزیك نه‌كه‌ونه‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێنماییه‌ك بۆ خۆ پاراستنی خه‌ڵكی غه‌ززه له‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل ده‌یكاته سه‌ر پێگه‌كانی حه‌ماس.
ئەمرۆ دوو شەممە لەکەرتی غەزەی فەلەستینەوە موشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کراو لەماڵێکی باکوری تەلئەبیب کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت ئەندامی ئەو خێزانە برینداربون.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا دوو موشەکی هاوشێوە ئاراستەی تەلئەبیب کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، لەبەرامبەردا ئیسرائیل چەندین موشەکی ئاراستەی کەرتی غەزەکرد و بەهۆیانەوە چوار کەس برینداربون.