خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراو لەلایەن مێردی پێشویەوە لێی دەدرێت

 خانمە گۆرانیبێژ و سوپەرستاری عەرەب "شاھیناز زیائەدین،"لەلایەن ھاوسەری پێشوویەوە بە توندی لێی دراو وێنەی روداوەکەی بڵاوکردەوە، کە خوێن بە دەمولیتیدا دێتەخوارەوە.

لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە فەیسبووک شاھیناز وێنەیەکی خۆی دوای روداوی بریندرابوونی بڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی"ھاوسەری پێشووم بەم شێوەیە لێی داوم و برینداری کردووم".

سەبارەت بە چۆنییەتی رودانی روداوەکە باسی لەوەشکردووە،" ئیھاب، کە دەکاتە ھاوسەری پێشووم، لە شەقامی ئەندازیاری لە میسر لە خۆم و دایکمی داوە و نەیھێشتووە کوڕەکەم ببینم".

شاھیناز زیائەدین، خەڵکی میسرە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە، ھەروەھا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی میسر، لە ساڵی 2014 ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیھاب کردووە، بەڵام چەند ساڵێکە لە ھاوسەرەکەی جیا بووەتەوە، خاوەنی کوڕێکن بە ناوی مالیک.



PM:09:25:25/03/2019