هێزه‌كانی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ دۆزینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی راگەیاند، كه‌پێشتر له‌شاری كه‌ركوك دزرابوون، هاوکات
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌وێنه‌یه‌كی دەست سپی کەوتووە تیایدا هاتووه،" پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزكانی ئاسایش له دزینی ئۆتۆمبێلێك له جۆری پیكاشۆ له‌گه‌ره‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركوك به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی له‌دوای بیست كاتژمێر له دزرانی ئۆتۆمبێله‌ك له‌چه‌مچه‌ماڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دووزییهوه ده‌ستیان بهسهرداگرد. هێزكانی ئاسایش له‌هه‌وڵی چردان بۆدهستگیركردنی ئه‌و تومهتبارانهی كه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دزیوه".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە"هه‌وه‌ها له‌هه‌فته‌ی ڕابوردوویش هێزكانی ئاسایشی سهربهیاریدهدهێتی ئاسایشی ناحیه‌ی شۆرش ده‌ستیان گرد به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلیك له‌جۆری ئوپل ڤیكتریا كه له‌گه‌ره‌كی (حی خلفاء)له‌كه‌ركوك دزرابوو له‌ئێستادا له‌لایه‌ن هێزكانی ئاسایش لێكۆلینه‌وه لهدۆسیهكه به‌رده‌وامه و له‌ھه‌وڵداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ڕاده‌ست كردنیان به‌یاسا و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه ".