لەبارەی موچەوە بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێت بۆ هەرێم

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئازاری 2019 لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی تایبەتی سەبارەت بە یاسای بوودجەی گشتی عێراق و پشكی هەرێم و موچەی فەرمانبەران ئەنجامدا.

رێواز فایەق، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەئامانجی دڵنیابوون لە رەوانەكردنی پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكەین بۆ هەولێر.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دەكانەوێت گفتوگۆ بكەین بۆ زانینی شێوازی پەسەندكردنی بودجە و دڵنیابین لە بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.



PM:02:54:26/03/2019