ئیدارەی راپەڕین لەسەر پردی دەربەندی رانییە بۆ دووەمجارە ئاگادار کردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین لەسەر پردی دەربەندی رانیە روونکردنەوەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوەو داوا  لە شۆفێران دەکات قورسایی لەسەر پردی دەربەندی رانییە دروستنەکرێت.

دەقی روونکردنەوەکە 

هۆشداری و ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین.

 ڕۆژانە لەپەیج و ئەکاونتەکانەوە باس لەمەترسی لەسەر پردی دەربەندی ڕانیەدەکرێت, کە هەندێکیان پێیان وایە ئەو مەترسیانە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە لەمساڵدا , بەڵام لەڕاستیدا مەترسی ڕاستەقینە شتێکی ترەو هیچ پەیوەندی بە ئاستی ئاوەکەوە نیە, بەڵکو خودی پردەکە بەپلێت و ترەس و گێردەرەکانەوە لەمەترسیدان ئەویش بەهۆی ئەو (deflection)ە واتە چاڵبوونی ناوەڕاستی هەموو سپانەکان بەتایبەت سپانی ناوەڕاست. تاکە چارەسەری کاتی لەئێستادا بریتییە لە کەم کردنەوەی قورسایی (load)ە لەسەر پردەکە.

. بەهەوڵ و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان و پشتیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەفەرمانی وەزاری وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لەمانگی ۱۲ ساڵی ۲۰۱۸ فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ گۆڕینی پردەکە دەرچوو لە ئاسنەوە بۆ کۆنکرێت و زیادکردنی دوو پایەی تر کەچارەسەری یەکجاریە بۆ پردی دەربەند، وە بوجەی تەوای بۆ دانراوە بەڵام بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەکە ناتوانرێت لەئێستادا کاری تێدابکرێت. هەربۆیە دوای سەردانی کردنی ستافی ئەندازیاری و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و لێپرسراوی بەشی هونەری، قایمقامی ڕانیە بەڕیوەبەری پۆلیس و هاتوچۆو بەرگری شارستانی، هەروەها ستافیێکی سەنتەری ڕاوێژکاری بەشی ئەندازیاری زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاردرا بە:

۱-قەەغەکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەر پردەکە تا دوای دروستکردنی پردە نوێیەکە کە بڕیارە لە نێوان مانگی ۷ بۆ ۸ ی ئەمساڵ دەستبەکار بێت.

۲- کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بچووک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان. ۳- لەماوەیەکی نزیکدا دەستبکرێت بەنۆژەنکردنەوەی پردەکە. بەهیوای ئەوەی هاوڵاتیان هاریکارمان بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات
.

بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین. ۲٦/۳/۲۰۱۹



PM:07:53:26/03/2019