هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە راهێنەرایەتی کاتانیچ، توانی یەکەم نازناو بەدەست بهێنێت.
عێراق لە جامی دۆستانەو ئاشتی نێودەوڵەتی کە یاریەکانی لە شاری بەسڕە بەڕێوە چوو، توانی ٣-٢ لە ئوردن بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
عێراق بە دوو بردنەوە لە سوریا وئوردن توانی ٦ خاڵ کۆبکاتەوەو ببێتە پاڵەوان، کە ئوردن هیچ خاڵی کۆنەکردەوەو هەڵبژاردەی سوریاش توانی بە ٣ خاڵ دووەمی بەدەست بهێنێت.
ئەم پاڵەوانێتیەکە دووەم جارە ئەنجام دەدرێت.