نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ڕێژەی لەسەدا 2 نرخەکەی لە چاو رۆژانی رابردوو زیادی کرد.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27/3/2019، نەوتی خاوی برینت بەڕێژەی لەسەدا 0.3 نرزەکەی بەرزبوەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە لە كۆتا مامەڵەدا گەیشتە 68.14 دۆلار .

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا  بەڕێژەی لەسەدا 0.2 بەرزبوەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە  گەیشتە 60.03 دۆلار. 

بەهۆی بەردەوامی لە كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لە لایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و فشار و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران وڤەنزوێلا، نرخی نەوتی خاوی برینت لەمساڵدا  لەسەدا 23 زیادیكردوە.



AM:10:27:27/03/2019