نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی و لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە 67.83 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت..

بەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، 14 سەنت دابەزی كە لەسەدا 2ی نرخەكەیەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بو بە 67.83 دۆلار. 

لەهەمانكاتدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی داشكاندنی زیاتری بەخۆوە بینی و هەر بەرمیلێك نەوت 53 سەنت دابەزی كەلەسەدا 9ی نرخەكەی دەكات و بەوەش لە 59.41 دۆلاردا جێگیربو.



AM:08:46:28/03/2019