بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە داواکراوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەلیکترۆنیی و بەدەستیش بێت لەیەک کاتدا.
بەهار مەحمود وتیشی "پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجامدا کە ژمارە 12ی ساڵی 2018یە و ماددەی 9ی یاساکەش باس لەوە دەکات کە جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەلیکترۆنی بێت، بەڵام چەند لایەنێک لەترسی خروقات داوادەکەن کە لە یەک کاتدا جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و دەستییش ئەنجامبدرێت".
ئەوەشی وت "هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام ئەو پێشنیارە بۆ ئەوەیە کە هەمان گومانی هەڵبژاردنەکەی دیکە دوبارە نەبێتەوە".