ماڵپەڕی پۆپ شوگەر ڕایگەیاند کەوا بڕاندی ئەمریکی کات ڤۆندێ بۆ جوانکاری بۆ یەکەمجار لە کاروباری بازرگانی جوانکاریدا توانیان بە سەرکەوتویی جۆرێکی مەسکارە بەرهەمبهێنن کەوا سەرتاسەری لە ڕووەک دروستکراوە و هیچ بەشێکی ئاژەڵی یان بەرهەمی ئاژەڵی تێدا بەکارنەهاتووە.
سەرچاوەکە ئەشکرایکرد کەوا ٣ جۆر لە مەسکارەیان بەرهەمهێناوە بەگوێرەی حەز و گونجانی کڕیارەکان، وە لەژێر ناونیشانی "یا باشترین یا هیچ”
کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکراکرد کەوا مەسکارەکە ڕۆنی زەیتونی تێدا بەکارهاتووە کە وایکردووە بێ زیانبێت و کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر چاوەکان نەبێت.