پیری ئەوهەستە ناخۆشەیە کەهیچ کەس حەز بەدیداری ناکات هەموو کەس دەیەوێت بۆماوەیەکی درێژ بەگەنجی بمێنێتەوە ئەمەش لەبەر ئەوەی هەم بەجوانی دەربکەوین و هەمیش تەندروست بێت.بۆ هێشتنەوەوەت بەگەنجی و دواخستنی پیری ئەم هەنگاوانە بگرە بەر.
ـ هەوڵبدە کۆنترۆڵی ئاستی قەلەقیت بکەی: زۆر گرنگە بتوانی کۆنترۆڵی ئاستی قەلەقیت بکەی لەبەر ئەوەی کاتێ قەلەق دەبیت پیری خێراتر دەبێت.
ـ لەگەڵ ئەوکەسانەدا تێکەڵی بکە کە خۆشت ئەوێن: لەلیکۆڵینەوەیەکدا ئەوەخراوەتە رو کەتێکەڵی لەگەڵ ئەوکەسانەی حەزی پێدەکەی تەمەن درێژ دەکات.
ـ کەمبخۆو زۆر بژی: کەم خۆری یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی بەگەنجی بمێنێتەوە.
ـ واز بهێنە لەو بابەتە جوانکاریانەی کە ماددەی کیمیاییان تێدایە: بەکار هێنانی بابەتی جوانکاری دەبێتە هۆی پچڕانی ئیستترۆجین و زوو پیر بونی پێست.
ـ ڕۆژانە نزیکی 15 خولەک پێستت بدە بەر خۆر: ئەگەر ڕۆژانە پێستت بدەیتە بەر خۆر بۆ ماوەیەکی کەم یارمەتی گۆڕینی چەوری پێست دەدات بۆ ڤیتامینD .
ـ هەڵپەڕکێ: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک هەڵپەرکێ بەباشترین وەرزش دادەنرێت کەڕێگری دەکات لە پیری.
ـ کاتژمێرێک زوتر بخەوە: هەبونی خەوێکی ڕێکو پێک زۆر گرنگە بۆ هەبونی تەندروستیەکی باش هەروها یارمەتیت دەدات بەگەنجی بمێنیتەوە.
ـ ڤیتامینەکان زیاد بکە بۆناو خۆراکت: ڤیتامینەکان یارمەتی دروست بونی خانەکانی پێست دەدات لەپیر بون و پێست دەپارێزێت.
سەرچاوە: Bright Side
وە:هە-ف