پێش چونە ژیانی هاوسەرگیرییەوە هەموو تاکێک ئاواتی ئەوەیە ژیانێکی بەختەوەری هەبێت ئەوکاتی کە دەبێت بەخاوەن خێزانی خۆی ، بەدەست هێنانی ژیانی بەختەوەری بۆ هەرکەسێک ئاسانە گەر ببیەوێت ، بەڵام پێویستی بەکەمێک هەوڵدانە .
هەروەک دەشزانرێت ڕاگرتنی بناغەی هەر خێزانێک لەسەر کۆڵکەی بەختەوەرییە گەر نا ڕەنگە ئەو خێزانە هەڵ بووەشێتەوە ، گەر دەتەوێت ببی بە خاوەن بەختەوەرییەکی هەمیشەی ئەوا ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە....
ـ خۆشویستن: باشترین ڕێگا بۆ بەدەست هێنانی بەختەوەری خێزان دەربرینی خۆشەویستییە بۆ هاوسەرو منداڵەکانت.
ـ خواردن: : وەک دەزانین خواردنی ژەمەکان لەگەڵ منداڵ و هاوسەرکەتدا زیاتر دڵ خۆشت دەکات هەستی نێوانتان بەهێز دەکات بۆیە هەمیشە هەوڵ بدەن لەکاتی نان خواردندا پێکەوە کۆ ببنەوە.
ـ مانەوە لەماڵەوە: بەسەربردنی چەند کاتێک لەگەڵ خێزانەکەتدا زۆر گرنگترە لەوەی کاتەکانت لەدەرەوە بەسەر بەری بۆیە هەمیشە هەوڵ بدە لانی کەم لەکاتی پشووە کشتیەکاندا لەماڵەوە بیت.
ـ ببە بەخێزانێکی گەرم گوڕ: سڵاو کرن یەکێکە لە شتە گرنگەکان کە پێویستە لەنێوان هەر خێزانێکدا ئەنجامبدرێت.
ـ یادی ڕۆژە تایبەتاکان بکەرەوە: هەندێک ڕۆژ هەن لەژیانی خێزاندا زۆر تایبەتن کە نابێت لەیاد بکرێن ئەوانیش یادی لەدایک بوون، یادی هاوسەرگیری.
ـ وازبهێنە لەشەڕکردن دەربارەی پارە: هاوسەران ئەوەندەی دەمەقاڵەیان لەسەر پارەیە ئەوەندە شتی دیکە ئەنجام نادەن.
ـ هەوڵبدە یارییان لەگەڵدا بکەیت: ئەنجامدانی هەر یارییەک زۆر گرنگە بۆ بەهێزبوونی هەستی خۆشەویستی خێزانەکەت و دڵخۆشکردنیان.
یارمەتی دان: ئەوکاتەی ئەوان پێویستیان بە یارمەتییە پێویستە هاوکارییان بکەیت ئیتر لەڕووی مادی بێت یاخود شتی دیکە.