خاوەنی دورگە گەشتیارییەکەی موسڵ و کوڕەکەی لە هەولێر دەستگیرکران

فەرماندەی پرۆسەكانی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکردنی خاوەنی ئەو پرۆژە گەشتیارییەی موسڵی راگەیاند كە بەهۆی نقومبونی كەڵەكێكەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا. 

لیوا نەجم جبوری، فەرماندەی پرۆسەكانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، هێزەكانی نەهێشتنی تاوان بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان هەر یەک لە عوبەید ئیبراهیم عەلیە خاوەنی پرۆژە گەشتیارییەکەی موسڵ و رەیان عوبەید ئیبراهیم-ی کوڕی  كوڕەكەی لەشاری هەولێر دەستگیركراون.

پێشتریش لەسەر روداوەکە نەوفل حەماد سوڵتان پارێزگاری لەسەركار لابراوی نەینەوا دوای رووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی موسڵ كە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا  لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەرلەمان متمانەی لێوەرگرتەوە.

ئه‌م بابه‌ته ‌802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:53:30/03/2019