بۆ یەکەمجار لە ئێران وێنەی کەسایەتیەکی کورد دەخرێتە سەر پوول

لە مێژووی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، بۆ یەکەمجار وێنەی هونەرمەندێكی كورد، حەسەن زیرەكە، خرایە سەر پولی مامەڵەی فەرمی هاووڵاتیان.

وێنەی ئەو پولە بە خۆشحاڵیەوە لەلایەن هەواردانی ئەو هونەرمەندە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئێراندا بڵاو كراوەتەوە و شانازی پێوەدەكەن.

وێنەكەی حەسەن زیرەك كە لەسەر پولەكە دانراوە، هی تەمەنی لاویەتی ئەو هونەرمەندەیە، لە ژێر وێنەكەش مێژووی ساڵی لە دایكبوون و كۆچكردنی ئەو هونەرمەندە نووسراوە.
 
حەسەن زیرەك گۆرانیبێژی ناوداری كورد ساڵی ١٩٢١ لە شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و ساڵی ١٩٧٢لە زێدی خۆی كۆچی دوایی كردووە، خاوەنی دەیان گۆرانی خۆی و زیندووكردنەوەی ژمارەیەكی زۆری گۆرانی فۆلكلۆری كوردیە.



PM:02:11:30/03/2019