بۆ ئەوەی بەباشی بخەوی پێش نوستن چی بخۆی باشە


 هەندێک کەس کێشەی نوستنیان هەیە  یاخود  زوو زوو بەخەبەر دێن ، ئەمەش بۆچەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە یەکێک لەو هۆکارانە هەستیارییە بەرامبەر دەنگە دەنگ، ڕۆشنای ، یاخود قەلەقی ، کەم خوێنیش هەروەها هۆکارە بۆ خەو زڕان . 
لەبەر ئەم چەند هۆکارەو هۆکاری دیکەش پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن کە پێش نوستن پێویستە چەند خواردنێک بخورێت تاکو بەباشی بخەویت ئەوانیش:

ـ مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم ئەمەش وادەکات ماسۆلکەکان بحەسێنەوە هانی باش نوستن بدات.

ـ بادەم: بادەم  چەوری بەسودو هەروەها مەگنسیۆم و تریتۆفانی تێدایە هەریەک لەمانەش یارمەتی حەسانەوەی ماسۆلکە و دەمارەکان دەدەن.

ـ  شۆڤان:  ئەمیش بەو خواردنە ناسراوە کە ڤیتامین، کانزا، و ئەمینۆ ئەسیدی تێدایە هەروەها یارمەتی باش نوستن دەدات.

ـ قەل: قەل یەکێکە لەسەرچاوە باشەکانی تریتۆفان و هەروەها سەرچاوەیەکی باشی  پرۆتینە بۆیە هەستی تێربوونت پێدەبەخشێت.

سەرچاوە: independent



PM:10:55:30/03/2019