فه‌رمانگه‌ی كاروباری خوێندكارانی زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فه‌رمانگه‌ی كاروباری خوێندكاران له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێویستن بۆ خوێندكاران لە  لە (ئاوی گەرم، هەوای گەرم، پاك و خاوێنی) دابینینكراون.

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیەندراوێك لە زانكۆی سلێمانییەوە
ئێمە لە فەرمانگەی كاروباری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەشەناوخۆییەكان، وەك ئەركی خۆمان سەرجەم خزمەتگوزارییەكانمان لە (ئاوی گەرم، هەوای گەرم، پاك و خاوێنی) بۆ  خوێندكارانی خۆشەویست دابینكردووە و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتكردنیان و بە ئەركی خۆمان هەڵدەستین.
بە خوێندكارانی ئازیزیش رادەگەیەنین كە سەرەڕای ئەوەی سبەینێ‌ یەكشەممە (31ی ئازاری 2019) لە زانكۆمان پشووی فەرمییە، دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان لە بەشەناوخۆییەكان بمێننەوە.
راشیدەگەیەنین لە رۆژی دووشەممە (1ی نیسانی 2019) دەوام لە زانكۆمان ئاسایی دەبێتەوە و ئێمەش بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ خوێندكارە ئازیزەكانمان لە بەشەناوخۆییەكان.

راگەیاندنی فەرمانگەی كاروباری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی





PM:11:34:30/03/2019