ئێران ئاوی دوو بەنداوی دیکە بەردەداتەوە

بەهۆی بەردەوامی باران بارین، لەسەر سنووری عێراق و ئێران چەندین گوند چۆڵ كراون و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاوی دوو بەنداوی دیکە بەردەداتەوە.

كەناڵی فەرمی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویكردۆتەوە، لەناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ عێراق 11 گوند چۆڵ كراون، ئەوەش دوای ئەوەی ئاستی ئاوبەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو بەرپرسانیش بڕیاریاندا ئاوی دوو بەنداو بەربدەنەوە.

كەشناسی ئێرانی پێشبینی كردووە، باران بارین سێ‌ رۆژی تر درێژەی هەبێت، ئەوەش بۆتە مایەی ئەگەری دروست بوونی كارەسات لەهەرێمی خۆزستانی باشووری خۆرئاوی ئێران.


AM:10:10:31/03/2019