عێراق ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی دەکات

وتەبێژی وەزارەتی پلان دانانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" ئامادەكاریەكانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەست پێكردووە كە بڕیارە لە چارەكی كۆتایی ساڵی 2020 دا بەڕێوە بچێت.

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلان دانان بە میدیاکانی راگەیاند " وەزارەتەكەیان فەرمانێكی وەزاری دەركردووە بۆ پێكهێنانی ژوورێكی تایبەت بە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان كە زیا عەواد سەرۆكی دەزگای ناوەندیی سەرژمێری سەرۆكایەتی دەكات  و نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی بەشەكانی وەزارەت و سەرۆكی كەرتەكانی كاری تایبەت  تیایدا بەشدارن".

هینداوی ئەوەش دەخاتە روو "ژوورە تایبەتەكە هەڵدەستێت بە دانانی پلانی گشتی بۆ سەرژمێری كردنەكەو لێكۆڵینەوە لە پلان و پێشنیاری سەرۆكەكانی كەرتەكانی كار لە ئەستۆ دەگرێت و بەدواچوونیش بۆ ئامادەكاریەكانی سەرژمێریەكە لە سەرجەم قۆناغەكان و كاری لیژنە باڵاكان لە پارێزگاكان و بەرزكردنەوەی ڕێنماییەكانیان دەكات بۆ دەستەی باڵای سەرژمێریەكان".

لەعێراقی تازەی دوای رووخانی رژێم تا ئێستا سەرژمێری گشتی دانیشتوانی هەموو عێراق نەکراوە، خەملآندنە سەرەتاییەکان کە بەپێی کۆبوونی خۆراکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیاترە لە ٣٧ ملیۆن هاولآتی.




PM:02:07:31/03/2019