وه‌زاره‌تی ته‌ندرووسی عێراق رایگەیاند" لە ئێرانەوە مریشکی مردوو دەنێردرێت بۆ عێراق".
وەزارەتی تەندروستی عێراق هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لەم ماوەیەدا خەڵک وریابێت لە بەکارهێنانی مریشکی ئێرانی و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، بازرگانه ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و مریشكانه‌ی له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی لافاو مردار بوونه، له كیسه بكه‌ن و به هاووڵاتیانی عێراقی بفرۆشن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق رایگه‌یاندووه،" دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران ژێر ئاوی لافاو كه‌وتوون و په‌له‌وه‌ره‌كانی ناویان مردار بوونه، هۆشداری له كڕینی مریشكی ئێرانی ده‌داته هاووڵاتیان، كه به‌شێك له بازرگانانی ئه‌و وڵاته ئه‌و مریشكه مرداربووانه له كیسه ده‌كه‌ن و ده‌یخه ساردخانه‌كانه‌وه، به‌و نیازه‌ی دواتر له بازاڕه‌كانی عێراق ساغیان بكه‌نه‌وه".
لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە خەڵکی ئێران تووشی زەرەرێکی زۆری مادی و گیانی بۆتەوە.