لە ئەنجامی دروستبوونی باران بەلێزمەو لافاوێکی زۆر هەردوو رێگای سەرەکی تاسلوجە، ڕێگای سەرەکی كەركوك- سلێمانی لە ئاستی چەمچەماڵ داخران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه به‌هێزه‌ی ڕووی له‌سه‌نته‌ری شار‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه، ڕێگه‌ی (سلێمانی ـ تاسڵوجه) به‌دیاریكراویش له‌دوای مه‌عره‌زی علوجه‌كانه‌وه به‌ره‌و تاسڵوجه، به‌ته‌واوی به‌ربه‌ستكراوه به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر تێیدا.
هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە، ڕێگه‌ی هاتن له‌تاسڵوجه‌وه به‌ره‌و سلێمانی بۆته دوو ئاراسته‌و، شۆفێران هه‌ر به‌و ڕێگه‌یه‌دا ده‌توانن به‌ره‌و تاسڵوجه‌ش بڕۆن، بەڵا‌م له یوتێرنی نزیك مه‌عره‌زه‌كانه‌وه، شۆفێران ده‌بێت بچنه شه‌قامی هاتن به‌ره‌و سلێمانی و پێچه‌وانه‌ی ئاراسته به‌ره‌و تاسڵوجه بڕۆن.
هاتوچۆی سلێمانی داواشی له‌شۆفێران كردووه، پابه‌ندی خێرایی بن، چونكه شه‌قامه‌كه بۆته دوو ئاراسته‌و هه‌ردوو هاتن و چوون به‌ره‌و سلێمانی و له‌سلێمانیشه‌وه به‌ره‌و تاسڵوجه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌یه.
بەپێی زانیارییەکانی سپی هاوکات سەر رێگای سەرەکی کەرکوک سلێمانیش بڕبووە لە خۆڵ و بەرد کە لافاو هێناویەتە سەر رێگاکە و بەوهۆیەوە رێگاکە داخراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا تیمە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندی دارەکان سەرقاڵی كردنەوەی ڕێگاكەن.