باشترین ماسکی ئەسپرین بۆ هەبوونی پێستێکی هەمیشە جوان


ئایا تاکو ئێستا ئەسپرینت بەکارهێناوە بۆماسک، ماسکی ئەسپرین بە یەکێک لە ماسکە باشەکان دادەنرێت بۆ هەبوونی پێستێکی بێخەوش لەبەر ئەوەی دژە هەوکردنە و سوری پێست ناهێڵێت ،هەروەها زۆر بەسودە بۆ کەسانی توشبوو بە ئێکزێما ، بەسودە بۆ پێستی ئەوکەسانەی بەهۆی خورانەوە پێستیان ڕووشاوە ، ئەسپرین بەچارەسەرێکی زۆر باش دادەنرێت بۆسپیکردنەوەی پێست، نەهێشتنی خاڵی ڕەشی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە. 

تێبینی : پێش بەکار هێنان هەوڵبدە ئەم ماسکە لە ژێر چەناکەت تاقی بکەیتەوە گەر توشی هەستیاری کردی نابێت بەکاری بهێنی. 

 ئامادەکردن

شەش دەنک حەبی ئەسپرین لەگەڵ شەش کەوچکی چا ئاودا بتوێنەرەوە  تاوای لێدێت دەبێت بەگیراوە  پاشان دەتوانی بیدەی لە پێستت ، بەڵام هەوڵ بدە بەدوری بگری لەچاو کونی لووتت, لێگەڕێ با بۆ ماوەی بیست خولەک بە پێستەوە بێت دواتر بیشۆ.

بەڵام پێش بەکارهێنان نابێت لەبیری بکەی کە پێستت بە ئاوی شلەتێن و سابون بشۆی پاشان ووشکی دەکەیتەوە.

ئا: هە ـ ف

سەرچاوە: forever young


Aspirin-



PM:05:21:01/04/2019