وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی پارێزگاکانی بەسڕا و میسانی دەرکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق "بۆ بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی خێرا و بەپەلە بۆ خۆ دوورخستنەوە لە مەترسییەكانی لافاو، وەزارەتی دارایی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی پارێزگاكانی بەسڕا و میسان لەلایەن وەزارەتەوە رادەگەیەنێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەم دوو پارێزگایە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 102ی ساڵی 2019ـەیە.