تەرمی قوربانیەکی دیکەی بەلەمەکەی موسڵ دۆزرایەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە کە تیمە ئەمنییەکان تەرمی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە یەکێکە لە قوربانیانی کەڵەکە نقومبووەکەی موسڵ.

ماڵپەڕەە ئاماژەی بۆ ئەوەسکردووە کە تیمی تایبەتی تورکی لە نزیک ناحیەی حەمام عەلیل لە باشوری موسڵ تەرمی ئەو منداڵەیان دۆزیوەتەوە.

سەرچاوەیەکیش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندوە کە تەرمەکە منداڵێکی 15 ساڵانە و ناوی محەمەد نوعمان حەسەن-ەو دانیشتووی گەڕەکی زەهرای موسڵە.

نیوەڕۆی 21ی ئازاری 2019 کەڵەکێک لە سەر روباری دیجلە کە لە پرۆژەیەکی گەشتیاریدا بوو نقومبوو، بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هاووڵاتی کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون گیانیان لەدەستدا.


PM:07:09:01/04/2019