پارتی دیموكراتی كوردستان، ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆستی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وابن و پێیانوایه له رودانی نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ بونه‌ته قوربانی و بۆ ئه‌وه‌ش به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
عه‌بدولقادر شنگالی، جێگری یه‌که‌می پارێزگاری نه‌ینه‌و له پشکی پارتی، به كه‌ركوك ناو-ی راگەیاند" توشی شۆک بووە کاتێک سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق پێشنیاری دورخستنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و هه‌ردو جێگره‌که‌ی داوەتە سه‌روکایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق.
ناوبراو پێی وایە بڕیاری لەکارلادانی بڕیاڕیکی سیاسییەو ماوەی سێ مانگه به پلانێکی باش كاری بۆ كرابو له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه.
وتیشی، له‌ناو پلانه‌که‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماژه به دورخستنه‌وه‌ی جێگره‌کانی پارێزگار نه‌کرابوو، ئێمه بوینه قوربانی روداوه‌که‌ی شاری موسڵ كه ئه‌وه هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی ئێمه‌ش بوو.
عه‌بدولقادر شنگالی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەی نەزاهە و لیژنەیەکی باڵا کە لە نوێنەری حەوت وەزارەت پێکهاتبوون بە جیا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر سەرجەم مه‌له‌فه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا کردووە ، بەڵام هیچ مه‌له‌فێکی ئەویان بەدی نەکردووە.
شنگالی پێیوایه سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق"سه‌رپێچی یاسایی کردوه كاتێك پێشنیاری دروخستنه‌وه‌ی جێگره‌كانیشی كردوه وتی،"سه‌رۆک کۆماری عیراق (به‌رهه‌م ساڵح) رۆڵی هه‌بوه له دورخستنه‌وه‌ی ئەوان و له‌سه‌دا 100 ده‌ستی هه‌بوه له‌و بڕیارەدا".
شنگالی باسی لەوەشكردووە، لە ئێستادا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا لە دژی بڕیاره‌كه تۆماربكات.
لایخۆشییەوە به‌ره‌کات شه‌مۆ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگەیاند "به‌دڵنییایه‌وه ئێمه کاندیدمان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری یه‌که‌می پارێزگارى نه‌ینه‌وا، به‌ڵام جارێ پارتی هیچ که‌سێکی ده‌ستنیشاننه‌کردوه".
له 24ی ئازار، په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردو جێگره‌که‌ی، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆکوه‌زیران و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی. جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بو.
پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، له‌ساڵی 2013ه‌و به‌پێی رێكکه‌وتنێکی سیاسیی نێوان کوتله‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتتووە، کە پارتی خاوه‌نی 11 ئه‌ندامه له‌كۆی 39 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن.