نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرەی خوارەوە مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2ی نیسانى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 69 دۆلار و 19 سه‌نته مامەڵەی پێوەکرا، به‌یانى دوێنێ به‌ 68 دۆلار و 22 سه‌نت بوو.

هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 61 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌یانى دوێنێ به‌ 60 دۆلار و 60 سه‌نت بوو.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرهەمی سێكتەرەكانی وەبەرهێنانی چین بۆ یەكەمجار لەماوەی چوار مانگی رابردودا گەشەسەندنی بەخۆوە بینی، ئەوەش بە پشتگیریكردنی هەریەك لە وڵاتانی چین و ئەمریكا نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی. هاوکات زیادكردنی سزا  ئابورییەکانی ئەمنریکا بۆ سەر ئێران و زۆربونی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ڤەنزوێلا بەهۆی بارودۆخی سیاسی لەو وڵاتەدا، كاریگەریان لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت دروستكردوە.





AM:09:35:02/04/2019