فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی برادۆست بۆردومان دەکەن

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی نیسانی ٢٠١٩، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانی ھەرێمی برادۆست-یان بۆردومان کرد.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بلاویکردەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی نیسان، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا بۆردومانی ناوچەکانى مەرەمەلا و پونگستا و دەراوی-یان کرد و زیانێکى زۆریان بە ژینگە و سروشتى ناوچەکە گەیاند.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە بۆردومانەکە بۆ ماوەى کاتژمێر و نیوێک بەردەوامی بووە و فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ماوەى پێنج کاتژمێریش بە ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕانەتەوە.

لە هەرێمى برادۆست بەهۆی بۆردومانى بەردەوامى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیاوە زیاتر له 150 گوند و ئاوایی ئەو سنورە ئاوەدان نەکراونەتەوە.


AM:11:20:02/04/2019