بەهۆی داڕمانی به‌شێك له شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه و رێگه‌ی به‌ره‌و كۆیه‌ی داخستووه.
لە ئێستادا تیمه‌كانی رێگه‌وبانی كۆیه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه دان.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە له‌سه‌ر پێچه‌كانی شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان، كه‌شێكی باراناوییه، تاڕاده‌یه‌ك ته‌مومژ هه‌یه و مه‌ودای بینینیش كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه به خوڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه، له چه‌ندین شوێنی هه‌رێمی كوردستان لافاو هه‌ستاوه و زیان به چه‌ندین پرد و رێگه‌ش كه‌تووه.