بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی بارانی بەهێز و ئەگەری دروستبوونی لافاو باری لەناكاو لە پێنج پارێزگا راگەیەندرا.
عەقیل خەزعەلی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، ڕایگەیاند: باری لەناكاو لە ھەریەك لە پارێزگاكانی سەلاحەددین، كەركووك، دیالە، واست و میسان راگەیەندراوە، هۆكاری ڕاگەیاندنی باری ناسایی دەگەڕَتەوە بۆ پێشبینی كە لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، لافاو ئەو پێنج پارێزگایە بگرێتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین و عێراق و ناوچەكەی گرتوەتەوەو لەبەشێك لەناوچەكان لافاو دروست بووە زیانی گیانی و ماددی بەر بەشێك لە هاوڵاتیان گەیشتووە.