ھەولێر...کارگەیەکی دروستکردنی بەهارات داخرا

ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر دەستیان گرت بەسەر 5 تەن بەھاراتی ماوە بەسەرچوو و كارگەکەیان داخست.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد "ئەمڕۆ لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون کە پێکهاتبوو لە پۆلیسی هەولێر پێکهاتبوو لە پۆلیسی رێککاری و پۆلیسی شارەوانی و هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر و قەزای ناوەندی هەولێر. گەڕان و پشکنینیان بۆ کارگەیەکی دروستکردنی بەهارات کرد، توانیان دەست بگرن بە سەر بڕی 5 تەن کەلوپەلی دروستکردنی بەهاراتی ماوە بەسەرچوو".

پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاندووە "کەلوپەلەکان لەلایەن شارەوانی هەولێر لەناوبران و رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کارگەکە گیرایەبەر".



PM:02:56:02/04/2019