بە وتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی
ئیداره‌ی گه‌رمیان حکومەتی هەرێم زه‌وی به‌سه‌ر ڕزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفاله‌كان و زیندانیانی
سیاسی‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌رزان كه‌ریم، له كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند: "به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفاڵه‌كان و
ڕ‌اگیراوانی زیندانیانی سیاسی له ته‌واوی قه‌زا و ناحییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا
ده‌كرێت."
به‌رزان كه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه
كرد: "لە کۆی (11141) پارچە زەوی لە سنووری کوردستاندا (2259) زەوی لە سنووری
ئیدارەی گەرمیان دابەش دەکرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی
ئیداره‌ی گه‌رمیان گوتیشی: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەردوو شارەوانیی
ڕزگاری و کفری زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکەین کە ناویان لە سنووری ئەو دوو
شارەوانییەدا هەیە".