به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، ده‌ستگیركردنی سێ باندی تیرۆریستی راده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاسایش له شاره‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یاندراوێكی ئاسایشی سلێمانی، كه ئه‌مڕۆ 2ی 4ی 2019 بڵاویكردۆته‌وه‌و هاتووە "ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و سێ بانده‌ی سه‌ر گروپی تیرۆریستی داعش، به‌نیازبوون شانه‌ی تیرۆریستی دروستبكه‌ن".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، به‌شێك له‌و تیرۆرستانه، پێشتر چه‌كداری داعش بوون و له سوریاوه خۆیان گه‌یاندۆته هه‌ولێرو له‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی هاتوون راشیگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان، به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون.