هۆشیار زێباری: لەگەڵ یەکێتی گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی

 هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایده‌گەیەنێت " گەیشتوینەتە قۆناغی کۆتایی لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت.

 هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامی شاندی دانوستکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی نیسان  "گەیشتوینەتە قۆناغی کۆتایی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کابینەی نوێ".

ئەو بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە "ئێمە و یەکێتی و گۆڕان حکومەت دروستدەکەین، هیوادارین کەسانی نەیار نەتوانن لە رێگه‌ی پەیوەندی حیزب و کەسایەتی کێشە دروستبکەن و یان ببن بە بەربەست بۆ کارکردن و حوکمڕانی".

لە دوو رۆژی رابردوودا بەتەواوی هەردوولا گەیشتبوونە بن بەست و ئەگەری رێککەوتن بەتەواوی دوورکەوتبوەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر هێڵی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گەرمبۆتەوەو قسە لەسەر رێککەوتن دەکرێت. 



PM:09:16:02/04/2019