نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرەی خوارەوە مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی نیسانى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 69 دۆلار و 72 سه‌نته مامەڵەی پێوەکرا، به‌یانى دوێنێ به 69 دۆلار و 19 سه‌نت بوو.
هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 62 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌یانى دوێنێ به 61 دۆلار و 81 سه‌نت بوو.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرهەمی سێكتەرەكانی وەبەرهێنانی چین بۆ یەكەمجار لەماوەی چوار مانگی رابردودا گەشەسەندنی بەخۆوە بینی، ئەوەش بە پشتگیریكردنی هەریەك لە وڵاتانی چین و ئەمریكا نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی. هاوکات زیادكردنی سزا ئابورییەکانی ئەمنریکا بۆ سەر ئێران و زۆربونی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ڤەنزوێلا بەهۆی بارودۆخی سیاسی لەو وڵاتەدا، كاریگەریان لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت دروستكردوە.