ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی کۆنابێتەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێنتەوە، بەلام کۆبونەوەکە ئەنجام نادرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ گوێگرتنلەو شاندەی کە بۆ دانوستان لە نێوان یەکێتیو پارتی پێکهێنراوە. بەڵام کۆبونەوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە.

سپی زانیویەتی، هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبونەوەکەی یەکێتی بۆ ئەو نەرمییە دەگەرێتەوە کە دوێنێ پارتی نواندی بە دواخستنی کۆبونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتی.

دوێنێ سێشەممە ٢ی نیسان بڕیاربوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بکات بۆ بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.



AM:09:43:03/04/2019