دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان بەدابەشكردنی خەڵات كۆتایی هات

‌فۆتۆکان : شارۆ عەباس
دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان كە لەلایەن ماڵی سینەما بە هاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری بەرێوەچوو، دواین رۆژی فێستیڤاڵ بە دابەشكردنی خەڵات بەسەر فیلمە سەركەوتووەكان كۆتایی هات.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵ بڵاویکردەوە، کە دوای پێشوازی لە هەریەك لە سینەماكاران كەریمۆك عەفور ، فاتووش یەڵدز بۆ سەر ستەیجی فێستیڤاڵ، رێزلێنانی فێستیڤاڵ لەلایەن نمە نەریمان سەرۆكی فێستیڤاڵ پیشكەش كرا بەلیژنەی داوەران و دواتر  ووتاری لیژنەی داوەری لەلایەن بەرێز گەریمۆك عەفور سەرۆكی لیژنەی داوەران پێشكەش كراو دواتر لەلایەن لیژنەی داوەران خەڵاتەكان ئاشكرا كران كەبەم شێوەیە بوو :

1. خەڵاتی یەكەم بۆ باشترین كورتە فیلم بەخشرا بە كورتە فیلمی ( بوكە بە بارانێ ) لە دەرهێنلنی قودرەت گونەش لە ووڵاتی فەرەنسا.

2.  خەڵاتی دووەم بۆ باشترین كورتە فیلم، بەخشرا بەكورتە فیلمی ( مۆسكویتۆ ) لە دەرهێنانی بریان ڤینسینت رۆدیس ، ئیرك چەینج لە وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

3. خەڵاتی لیژنەی داوەران بەخشرایە ئەكتەر ( ئارسان بەرزان ) لە كورتە فیلمی ( پیاوی ژینگە ) لە دەرهێنانی بەرزان ئەیوب.

4.  ڕێزلێنانی دادوەران بەخشرایە كورتە فیلمی ( سەرۆك ) لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە.

5. رێزلێنانی لیژنەی داوەران بەخشرایە كورتە فیلمی ( قوڵینگی هاوین ) لە دەرهێنانی مەریەم سەمەدی.



ئه‌م بابه‌ته ‌942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:09:03/04/2019