بۆچی پێست پیردەبێت چ شتێک هۆکارە بۆ پیربوونی پێست


زۆر شت دەبنە هۆی لەناوبردنی پێست و پیر بوونی  هەندێک لەوشتانە ناتوانرێت چارەسەری بکرێت ، بەڵام هەندێکی دیکەیان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و زاڵ ببی بەسەریدا، یەکێک  لەوشتانەی ناتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەوەیە مرۆڤ خۆی بەسروشتی پێستی پیر دەبێت وەک ئەو خەتانەی سەرەتا لەپێستدا دروست دەبێت . 
ڕێگایەکی تر کە هۆکاری پیربوونە ژینگەو ،شێوازی ژیانە. هەندێک شت هەن مرۆڤ ڕۆژانە بەکاریان دەهێنێت کاریگەری دەکاتە سەر پێستی و لەناوی دەبات بەڵام گەر بێت و وازیان لێبهێنرێت یاخود  ئەوا ڕەنگە پێستت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەجوانی بمێنێتەوە ئەوانیش....

ـ خۆت بپارێزە لەتیشکی خۆر هەموو ڕۆژێ: هۆکارێکی سەرەکی پیر بوونی پێست تیشکی خۆرە بۆیە دەتوانی بۆ ڕێگری کردن لەم تیشکە کرێمی دژە خۆر بەکار بهێنیت.

ـ ئەگەر جگەر کێشی وازی لێبهێنە: جگەرە کێشان زۆر بەخێرای دەبێتە هۆی پیر بوونی پێست دەرکەوتنی چرچی لەسەر پێست.

ـ  جوڵاندنی ماسۆلکەکانی ڕوخسار:  جوڵاندنی ڕوخسار لەکاتی قسەکردن یاخودگرژ کردنی ناوچاوان دەبێتە هۆی دەرکەووتنی خەت لەسەر ڕوخسار.

ـ خواردنی تەندروست بخۆ و باڵانسی خۆراکیت ڕاگرە: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستۆتە ڕوو خواردنی سەوزەو میوەی تازە دەبێتە هۆی دواکەووتنی پیر ی پێست.

ـ کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان:  خواردنەوەی کحول  هۆکارە بۆ پیربوونی پێست لەبەر ئەوەی پێست پیس دەکات.

ـ  ڕۆژانە وەرزش ئەنجام بدە: لەچەند لێکۆڵینەوەیەکدا ئەوە دۆزراوەتەوە ئەنجامدانی وەرزش دەبێت هۆی چالاک بوونی سوڕی خوێن و بەهێز بوونی بەرگری لەش ، هەریەک لەمانەش هۆکارن بۆ مانەوەی پێست بەجوانی.

ـ  بەنەرمی پێستت خاوێن بکەرەوە: پاکردنەوەی پێست بە توندی دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێست و پیر بوونی .

ـ  ڕوخسارت ڕۆژانە دووجار بشۆ دوای ئارەق کردنەوەیەکی زۆر:  ئەوکاتانەی گەرمە لەش و ڕووخسارت ئارەقێکی زۆر دەکەنەوە پێویستە یەکسەربشۆردرێت.

ـ کرێمی نەرمکەرەوە بەکاربهێنە ڕۆژانە:  بەکارهێنانی کرێمی نەرمکەرەوە ڕۆژانە  سودێکی زۆری هەیە و  هەروەها بەجوانی دەرت دەخات.

ـ دووربکەرەوە لەبەکارهێنانی ئەو کرێمانەی دەبنە هۆی سوتانەوەی پێست:  کاتێک پێسست دەسوتێتەوە مانای ئەوەی پێست تووشی ڕووشاندن بووە بۆیە پێستت پیر دەبێت.

ئا:  هە ـف

سەرچاوە: add org



PM:07:28:03/04/2019