نرخی ئەم خۆراکە هەرزان دەبێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ 3ی نیسانی رایگەیاند "بەهۆی کەمی بەرهەمی ناوخۆوە رێگەدراوە بە هاوردەکردنی پەتاتە بۆ عێراق". ئەمەش دەبێتە هۆی هەرزانی بوونی ئەو خۆراکە کەچەند رۆژێکە لە بازارەکاندا نرخی هەڵکشاوە.

وتەبێژی رەسمی وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت " بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بە وەزیری کشتوکاڵ، بڕیاریداوە بە هاوردەکردنی پەتاتە بۆ عێراق لەسەرجەم دەروازە سنورییەکانەوە".

وتیشی "ئەو بڕیارە بەهۆی ئەوەوە دراوە کە بەرهەمی ناوخۆ کەمیکردوە و بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ بڕیاردراوە بە هاوردەکردنی".

حەمید نایف، وتیشی"سیاسەتی وەزارەت پاراستنی بەرهەمی خۆماڵییە و لە ئێستادا هێشتا رێگری دەکات لە هاوردەکردنی 10 بەرهەمی خۆراکی بۆ وڵات".


ئه‌م بابه‌ته ‌1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:42:03/04/2019