دابەشكردنی ئاو لەقەزای شارەزور بۆ ماوەیەكی نادیار ڕادەگیرێت و فەرمانگەی ئاوی قەزاكەش ھۆكارەكەی ئاشكرادەكات.
لە ئاگاداریەكی فەرمانگەی ئاوی شارەزور هاتووە "ھاوشاریانمان ئاگاداردەكەین تیمەكانمان كار لەچاككردنەوەی یەكێك لە(بوستەر ـ پەمپ)ەكانی پڕۆژەی ئاوی بێستانسور دەكەن".
ئەوەش ھاتوە "بەھۆی سەرقاڵی چاككردنەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی ئاو بۆ كاتێكی نادیار ڕادەگیرێت و پاش چاككردنەوەی پەمپەكەش ڕاستەوخۆ ناردنی ئاو دەستپێدەكاتەوە".