چ کاتێک بخەویت تەندرووستە


خەوتن هەروەک خواردن و هەناسەدان گرنگە بۆ ژیان ، گەر بەباشی نەخەویت ئەوا ناحەسێیتەوە، نەخەوتن چەندین کێشە بەدوای خۆیدا دەهێنێت وەک، قەلەقی، خەمۆکی، زۆربەرزبوونەوەی پەستان، چەندینی دیکەش .
 هەروەها تاکو بەباشی و تەندروستانە بخەوی ئەوەندە هەست بەحەسانەوە دەکەیت و بەدوور دەبیت لەم کێشانە .
 کاتێک مرۆڤ کاتێک بۆ خەوتن و هەستان دیاری دەکات لەشی بەشێوەیەکی سرووشتی ڕادێت لەسەر ئەو شێوازە نوستنە بۆ نمونە کاتێک  تۆ عادەت دەکەیت لەکاتی خۆر هەڵاتندا هەستیت لەشت مێشک ئاگادار دەکاتەوە کە ئەوکاتەی هەستی بەو تیشکە کرد بەخەبەر بێت  بۆیە گەر خۆت ڕا بهێنیت لەسەر نوستن و هەستانت لەهەر کاتێکدا بێت ئەوا دەتوانی  هەستیت . 
زۆربەی  پسپۆڕان لەسەر ئەوە کۆکن کە لە کاتژمێر ۱۰ شەودا بخەویت و  کاتژمێر ٦ ی بەیانی هەستیت ئەوا زۆر تەندروستە .
هەروەها ئەوکەسانەی کە ڕۆژ دەخەون باشترین کات کاتژمێر ۲-٤ چوارە ، بەڵام گەر نەشت توانی ئەو کاتە بخەوی دەتوانی کاتژمێر ۱-۳ بخەویت . 

ئا: هە ـف

سەرچاوە: life&style



PM:07:39:04/04/2019