وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پارێزگای سلێمانی ھه‌رده‌م له بواری ته‌ندروستیدا له لوتكه‌دا بووه.
ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2019 د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین كۆنفرانسی پزیشكی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌سلێمانی رایگه‌یاند" رێكخستنی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه گرنگییه‌كی زۆری ھه‌یه له گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێم، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشكانی بیانی و كورد به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و باس له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت له رێیانه‌وه شێوازی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگای سلێمانی له‌رووی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه له لوتكه‌دایه.