بەیانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زى و هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌روو 69 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی 5ی نیسانى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 69 دۆلار و 25 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 69 دۆلار و 26 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 62 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 62 دۆلار و 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.